باشترین هێرشبەرى یۆرۆ كێیە

باشترین هێرشبەرى یۆرۆ كێیە
گاریس بەیل بە باشترین هێرشبەرى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى یۆرۆ دەستنیشان کرا و ڕۆناڵدۆش لە پلەى دووەمدایە.


یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ڕیزبەندى باشترین هێرشبەرەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى یۆرۆى ٢٠١٦ى فەڕەنساى بڵاوکردەوە و گاریس بەیلى یاریزانى هەڵبژاردەى وێڵز توانیویەتى پلەى یەکەم بەدەست بهێنێت.


بەیل لە هەرسێ یارییەکانى قۆناغى ناوبراو توانى گۆڵ تۆمار بکات و لە ئێستاشدا بە سێ گۆڵ و بە هاوبەشى لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتاى ئیسپانى لە پێشەنگى گۆڵکارانى پاڵەوانێتییەکە دایە.


لە پلەى دووەمیشدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى دەبینرێت، کە ئەمیش بەو دوو گۆڵەى لە هەڵبژاردەى هەنگاریاى تۆمارکرد، توانى هەڵبژاردەکەى بگەێنێتە قۆناغى شانزەى جامەکە.


ئەلڤارۆ مۆراتاى هێرشبەرى هەڵبژاردەى ئیسپانیاش وەک سێیەم باشترین هێرشبەرى جامى یۆرۆ دەستنیشان کراوە.


Top