گریزمان بۆندەكەی نوێكردەوە
پێشتر یانەکانی مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا و چێڵسی وسیتی خۆیان بۆ کڕینی گریزمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا راگەیاند.
ئاتلێتیکۆ گرێبەستەکەی تا 2021 نوێکردەوە و ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ ماڵپەری یانەکەی گوتی دڵخۆشم بەو هەنگاوە و درێژەدان بە مانەوە لەگەڵ ئەم ماڵباتەدا.
گریزمان کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری یۆرۆ دەکات، ساڵی 2014 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە ریال سۆسیدادەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆوە کرد و یانەکەی بڕیاریداوە لە گرێبەستە نوێیەکەیدا بڕی مووچەکەشی زیاد بکات.
گریزمان لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 54 یاری یانەکەیدا کردووە و 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 گۆڵیشی دروستکردووە.
