یه‌كه‌می ناو ژنان جیراد پیكێیە
به‌پێی ئه‌و راپرسییه، كه زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانى ئافره‌تن، جیرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌ى بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، له‌سه‌رووی لیسته‌كه دێت و وه‌ك جوانترین یاریزانی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه سه‌یر ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌نێو لیسته‌كه‌دا هه‌ندێ یاریزانی دیكه‌ش هه‌ن، كه به‌هۆی پێكان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
جیرارد پیكێ، له پله‌ی یه‌كه‌م دێت، دوای ده‌ركه‌وتنی به‌رچاوی له یاری ئیسپانیا و چیك، كه له خوله‌كانی كۆتایی گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ لارۆخا تۆماركرد، كه‌چی ئۆلیڤێ جیرۆی هێرشبه‌ری یانه‌ى ئارسناڵی ئینگلیزی و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له پله‌ی دووه‌م دێت، دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ پیكێ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له پله‌ی سێیه‌م دێت، دوای ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رسامی ژماره‌یه‌كی زۆری خانمانی فه‌ره‌نسای به‌شداربوو له راپرسییه‌كه‌دا، دۆن به‌پێش یاریزانی ئه‌ڵمانی، ماتیاس هۆمێڵز كه‌وتووه، كه خاوه‌نى پله‌ی چواره‌مه.
كلاودیۆ ماركیزیۆ، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، ناوی له لیسته‌كه‌دا هاتووه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی پێكان به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش ناكات و له پله‌ی پێنجه‌م دێت. كه‌چی سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له پله‌ی شه‌شه‌م دێت. هه‌رچه‌نده خیسۆس ناڤاسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش له‌به‌ر هۆكاری هونه‌ری له یۆرۆدا به‌شدار نییه، كه‌چی له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه‌و پله‌ی هه‌شته‌میان پێداوه‌و به‌پێش یاریزانی ئیتاڵی، گراتسیانۆ پیلێ كه‌وتووه، خاوه‌ن گۆڵی دووه‌می وڵاته‌كه‌ی له یاری به‌لجیكا.
لۆرینزۆ ئینسینی، هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له پله‌ی نۆیه‌م دێت، له‌و كاته‌ی رافائیل ڤارانی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، كه ئه‌ویش به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری له یۆرۆدا نه‌كردووه، له پله‌ی ده‌یه‌م دێت، هه‌رچی یاریزانی وێڵزی، ئارۆن رامسییه له پله‌ی یازده‌هه‌م دێت. یاریزانه‌كانی دیكه تاوه‌كو پله‌ی 22 به‌مشێوه‌یه‌ن: فابیۆ كۆینتراو، ئیكه‌ر كاسیاس، ماتیۆ دیبۆشێ، گاری كاهیل، رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاگازێت، ئه‌نتوان گریزمان، لیوناردۆ بینۆچی، جۆ هارت، گاریس به‌یڵ و جانلیوجی بۆفۆن.
