لیستەر گرێبەستەکەی ڤاردی نوێکردەوە
دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی بە دوای یاریزان ڤاردییەوە بوو و ئامادە بوو ٢٠ ملیۆن پاوەند بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لەگەڵ رێوییەکان هەڵبژارد و بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەل یانەکەیدا نوێکردەوە.
ڤاردی ٢٩ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٢ لە یانەی فلیت وود تاونەوە بە یەک ملیۆن پاوەند چووە یانەی لیستەرسیتی وەرزی رابردووش توانیی لەگەڵ یانەکە بۆ یەکەمجار نازناوی پرێمەرلیگ ببەنەوە.
جیمی ڤاردی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەشداریی لە دوو یاری لەگەل هەڵبژردەکەیدا کردووە و لە یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی وێلزتوانیی گۆڵیک بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و لە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکەشدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئایسلەندا دەبنەوە.
