به‌یڵ شارۆچكەیەكی بە ناوكرا
خه‌ڵكێكی زۆر له وێڵز به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن سه‌یری یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی (ئینگلته‌را، رووسیا و سلۆڤاكیا). ئه‌مه‌و به‌یڵ رۆڵێكی به‌رچاوی له سه‌ركه‌وتنی وێڵز بۆ یه‌كه‌مجار بۆ كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی گه‌وره هه‌بوو، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1958، دوای ئه‌وه‌ی توانی 7 گۆڵ تۆمار بكات، له یه‌كه‌م یاریش له یۆرۆدا گۆڵێكی به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا تۆماركرد، كه تیپه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2 ـ 1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، له یاری دووه‌میشدا به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را گۆڵێكی جوانی به لێدانی راسته‌وخۆ تۆماركرد، به‌ڵام وێڵز یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 1 ـ 2 گۆڵ دۆڕاند.
دیلوین مورگان، به‌رپرسێكی خۆماڵی شارۆچكه‌كه، له‌و باره‌وه گوتی "شێوازێكی نایابه بۆ رێزگرتن له گاریس به‌یڵ و پشتیوانیكردن له هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له یۆرۆ، به‌یڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانییه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بۆی هه‌یه بالا.. ببووره به‌یڵ بخاته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانه‌وه". هه‌موو لافیته‌كانی شارۆچكه‌كه كه ژماره‌ی دانیشتووانی 2 هه‌زار كه‌سه، بۆ به‌یڵ گۆڕدراوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تاوه‌كو وێڵز له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌رده‌چێت.
خاتوو ئیدیس رۆبرتس سه‌رۆكی شارۆچكه‌كه، داوای له هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز كردووه دوای ته‌واوبوونی یۆرۆ سه‌ردانی شارۆچكه‌كه بكات. ئیدیس گوتی "ده‌مه‌وێ گاریس به‌یڵ و هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز داوه‌ت بكه‌م سه‌ردانی بالا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به جه‌ماوه‌ری باكووری وێڵز بكه‌وێ و شته به‌رچاوه‌كانی شارۆچكه‌كه ببینن".
