دووبارە رۆیشتن، مۆراتا لە ریال مەدرید نامێنێتەوە
لۆپێز هەفتەی رابردوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بوو بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی گەڕانەوەی مۆراتا بۆ ریال مەدرید پاش بەڕێکردنی دوو وەرز لە یانەی یۆڤینتۆس و پاش ئەوەی ریال مەدرید سووربوو لەسەر گێڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی.
لۆپێز لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاس گوتی هێشتا هیچ شتێک لەبارەی داهاتووی مۆراتاوە یەکلانەبووەتەوە، بە تایبەت ئەوەی لە ریال مەدرید دۆخی چۆن دەبێت، بەڵام ئێمە دەستەوارەی زۆرمان لەلایەن یانەکانی پرێمەرلیگەوە پێگەیشتووە و ئەو ئەگەرە ئەگەرێکی نزیکە.
بەڕێوەبەرەکەی زیاتر گوتی مۆراتا بەشوێن هەلی یاریکردن بەشێوەی بەردەوامدا دەگەرێت، لەگەڵ زینەدین زیدان دادەنیشین بۆ زانینی دۆخی ئەو لە تیپەکەدا و هەلی یاریکردنی بەشێوەی بەردەوام. بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێ هەموو شت یەکلادەکەینەوە، هەرچەندە مۆراتا دڵخۆشە بەگەڕانەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و لە یەکی حەوتەوە دەبێتەوە یاریزانی ریال مەدرید.
