هەمان سیناریۆی پاڵ چیلی گەیشتە یاری کۆتایی لەگەڵ ئەرجەنتین
هەردوو هەڵبژاردە لە شیکاگۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە سەرەتای یارییەکەوە چیلییەکان ئەنجامی یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا کاتێک لە خولەکەکانی 7 و 11 لەرێگەی چارلز ئاراگۆنیس و خۆسێ فۆنزالیداوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
کۆڵۆمبییەکان هەوڵی زۆریاندا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو.
دەستپێکردنەوەی گێمی دووەمی یارییەکە زیاتر لە دوو کاژێر و نیو دواکەوت بەهۆی با و زریانەوە.
بەرەبەیانی دووشەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئەرجەنتین لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
