كێشه‌ی به‌رازیل زیاتر قوڵ ده‌بێته‌وه
جیا له‌وه‌ی هه‌ندێك له چاودێران پێیانوایه دانانى تیتی راهێنه‌ری یانه‌ى كۆرینسیانز، له‌جیاتى كارلۆس دۆنگا له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره دوژمنی نه‌یمار دا سیلڤای یاریزانى ژماره یه‌كی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌یه، له‌و بڕوایه‌شدان كه تیتی ئه‌و توانایه‌ی نییه هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌رازیل له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا تێیكه‌وتووه رزگار بكات و بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه دواوه‌و ئه‌زموونی ئه‌و راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ى ئیماراتی به به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه‌و ده‌ڵێن "ئه‌وه‌ی نه‌توانێت له خولی ئیماراتی سه‌ركه‌وتوو بێت، چۆن له‌گه‌ڵ به‌رازیل سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
تیتی ساڵی 2007 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ى عه‌ینی ئیماراتى وه‌رگرت، به‌ڵام نه‌یتوانی زیاتر له 5 مانگ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بمێنێته‌وه، ته‌نیا به‌شداری له 7 گه‌ڕی خولی ئیماراتی كرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانى خراپ بوون، له‌سه‌ركارلادرا، كه هه‌ر به‌هۆی ئه‌ویشه‌وه له‌و وه‌رزه‌دا یانه‌ى عه‌ین پله‌یه‌كی دواوه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرت.
تیتی جارێكی دیكه و له ساڵى 2010 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ى وه‌حده‌ی ئیماراتی وه‌رگرت، به‌ڵام ته‌نیا 45 رۆژ له‌گه‌ڵیدا مایه‌وه‌و دوای ته‌نیا 4 یاری دیسان له‌سه‌ركارلادراو گه‌ڕایه‌وه به‌رازیل. هه‌رچه‌نده ئه‌وكات تیتی رایگه‌یاند "خۆم ده‌ستم له‌كاركێشاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای رۆناڵدۆی دیارده‌ی به‌رازیلی ببمه راهێنه‌ری یانه‌ى كۆرنسیانز". بۆ زانین ئه‌وكات رۆناڵدۆ یاری بۆ كۆرنسیانز ده‌كرد.
زۆر له به‌رازیلییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گاڵته‌یان به تیتی كرد، چونكه پێیانوایه چۆن له ئیمارات رایكردووه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بارودۆخی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل زیاتر له‌وه‌ی ئێستا تێكده‌دات، دواتریش راده‌كات و ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌تیش كه هه‌ندێك له چاودێران ده‌ڵێن "یه‌كێتى تۆپی پێی به‌رازیل نه‌ك هه‌ر كێشه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو قوڵتری كردووه، چونكه راهێنه‌رێك چۆن ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كاپتن و باشترین یاریزانى تیپه‌كه‌ی هه‌بێت".
ساڵى 2012 تیتی له‌گه‌ڵ یانه‌ى سانتۆس راهێنه‌ری نه‌یمار بوو، ئه‌وكات له لێدوانێكدا هێرشی كرده سه‌ر نه‌یمار و گوتى "نه‌یمار نموونه‌یه‌كی خراپه بۆ منداڵان". ئه‌وه‌ش بووه هۆی تێكچوونى په‌یوه‌ندی نێوانیان.
تیتی ناوی ته‌واوی (ئه‌دینۆر لیۆناردۆ باتچی)یه، ته‌مه‌نى 55 ساڵه، پێشتر یاریزانى تۆپی پێ بووه، له هێڵی ناوه‌ڕاست یاری كردووه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانێكی قورسه‌وه له ته‌مه‌نى 27 ساڵی به‌یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێناوه.
وه‌ك راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی 16 تیپی كردووه، به‌ڵام ته‌نیا له‌گه‌ڵ یانه‌ى كۆرنسیانزی به‌رازیلی سه‌ركه‌وتوو بووه، كه 2 جار نازناوی خولی به‌رازیلی و نازناوێكی جامی لیپرتادۆس و جامێكی مۆندیالی یانه‌كانى بۆ بردووه‌ته‌وه.
