دووبارە پۆرتوگال لەسەر دەستی رۆنالدۆ رزگار كرا
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یارییه‌کی دراماتیکی به‌هێزدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆلیمپیک پارک له لیۆن رووبه‌ڕووی یه‌کبوونه‌وه، سه‌ره‌تا هه‌نگاریا له خوله‌کی ١٩ زۆلتان گێرا گۆڵێکی بۆ هه‌نگارییه‌کان تۆمارکرد، له‌خوله‌کی ٤١ لویس نانی ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه.
له گێمی دوو مدا یارییه‌که به‌هێزتر لێهات و هه‌نگاریا گۆڵێکی دیکه‌ی له رێگه‌ی بالازانس چۆجاک تۆمارکرد، به‌ڵام زۆری نه‌برد رۆناڵدۆ ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه، له خوله‌کی ٥٥ چۆجاک گۆڵی سێیه‌می هه‌نگارییه‌کانی تۆمارکرد، دوای حه‌وت خوله‌ک نۆ كرستیانۆجارێكیدیكە ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه تاوه‌کو یارییه‌که به‌یه‌کسانبوون و به سێ گۆڵ کۆتایی هات.
هه‌نگاریا به پێنج خاڵ وه‌ک یه‌که‌م و پۆرتوگالیش به‌باشترین سێیه‌م به سێ خاڵ گه‌یشته قۆناخی داهاتوو.
له قۆناخی داهاتوو هه‌نگاریا به‌رامبه‌ر به‌لجیکا و پۆرتوگالیش به‌رامبه‌ر کرواتیا یاریده‌کات.
له یارییه‌کی دیکه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتووی پهڵهوانێتییهکه.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که له گه‌ڕی سێیه‌م له‌سه‌ر یاریگه‌ی ستاد دو فرانس رووبه‌ڕووی یه‌کبوونه‌وه و ئایسله‌ندا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک یارییه‌که‌ی برده‌وه.
له خوله‌کی ١٨ جۆن داوی پافرسۆن گۆڵێکی بۆ ئایسله‌ندا تۆمارکرد و گێنی یه‌که‌م به‌و گۆڵه کۆتایی هات.
له گێمی دووه‌مدا له خوله‌کی ٦٠ ئه‌لیساندرۆ شۆبف ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ نه‌مسا به هه‌وڵێکی تاکه‌که‌سی یه‌کسانکرده‌وه.
پێش کۆتایی هاتنی یارییه‌که به چه‌ند خوله‌کێک ئارنۆر ئانگڤی ترۆستاسۆن گۆڵی دووه‌می بۆ ئایسله‌ندا تۆمارکرد و هه‌ڵبژارده‌که‌ی به پێنج خاڵ و بۆ یه‌که‌مجار گه‌یانده قۆناخی داهاتوو و رووبه‌ڕووی ئینگلته‌را ده‌بێته‌وه.
م
