یارییەکانی قۆناخی شانزەی یۆرۆ
یارییەکانی قۆناخی شانزەی یۆرۆی 2016، رۆژی شەممەی داهاتوو دەستپێدەکات و ژمارەیەک رووبەڕووبوونەوەی بەهێز بەخۆوە دەبینێت.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریدەکات و ئەوە بەهێزترین یاری قۆناخەکە دەبێت، لە کاتێکدا پۆرتوگال بەرامبەر کرواتیا یاریدەکات و سلۆڤاکیا رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر ئایسلەندا یاریدەکات، لە کاتێکدا وێڵز رووبەڕووی ئێرلەندای باکوور دەبێتەوە و پۆڵەنداش بەرامبەر سویسرا یاریدەکات.
هەڵبژاردەی فەرەنسا کە میوانداریکەری پاڵەوانیەتییەکەیە بەرامبەر ئێرلەندا یاریدەکات، لە کاتێکدا بەلجیکی و هەنگارییەکان لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناخدا بەیەکدەگەن.
لە قۆناخی دواتردا براوەی یاری نێوان ئەڵمانیا و سلۆڤاکیا بەرامبەر براوەی یاری نێوان ئیتاڵیا و ئیسپانیا یاریدەکات، سەرکەوتوو لە یاری نێوان ئێرلەندا و فەرەنسا رووبەڕووی براوەی ئینگلتەرا و ئایسلەندا دەبێتەوە و دواتریش سەرکەوتووی ئەو یارییە بەرامبەر سەرکەوتووی نێوان ئەڵمانیا، سلۆڤاکیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا یاریدەکات.
لە بەرامبەردا براوەی یاری نێوان سویسرا و پۆڵەندا بەرامبەر براوەی نێوان کرواتیا و پۆرتوگال یاریدەکات و سەرکەوتوو لە یاری نێوان وێلز و ئێرلەندای باکوور رووبەڕووی سەرکەوتووی نێوان هەنگاریا و بەلجیکا یاریدەکات.
م
