بلوگرانا شوێنگرەوەی نیماری دۆزییەوە

بلوگرانا شوێنگرەوەی نیماری دۆزییەوە
بلوگرانا شوێنگرەوەی نیماری دۆزییەوە
رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی بارسیلۆنا لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی یۆڤانتوسی ئیتالیی پاولۆ دیبالا مۆربکات بۆ ئەوەی شوێنی نیمار بەم یاریزانە پڕ بکاتەوە، رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردوە لە ئەگەری رۆیشتنی نیماری بەرازیلی لە ریزی یانەی بلوگرانا ئەوکات بارسا دەچێتە کێبرکێ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە، ئەوەش ئاشکرا کردوە کە نیمار ئارەزووی یاری کردن دەکات لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەرێوەبەری کارەکانی نیماریش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یانە فەرەنسیەکە ئامادەیە بڕی ١٩٠ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەم یاریزانە بۆ دەستبەرداربوونی ، مۆندۆ ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ھێنانی دیبالا لە شوێنی نیمارە بۆ یانە کەتالۆنیەکە لە کاتێکدا بارسا لە ھەوڵی نوێ کردنەوەی گرێبەستی نیمارە تاکو ساڵی ٢٠٢٠جگە لە زیاد کردنی مووچەکەی لە بەرزترین ئاست جگە لە یاریزان لۆونێل میسی نەبێت ، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدیش دەیەوێت ھاوشێوەی ھێنانی فیگۆی یاریزانی پێشووی بەرسا نیماریش بباتە ریزی یانەکەی، بەڵام تاکو ئێستا یەک لای نە بۆتەوە کە ئایا لە وەرزی نوێ ئەم یاریزانە بچێتە چ یانەیەک.
کارزان کانەبی
Top