مێرەنگی گرێبەستی ئەسپە وێلزیەکە نوێ دەکاتەوە
بەرپرسانی یانەی شاھانەی ئیسپانی لە ھەوڵی ئەوەدان گرێبەستی یاریزانی یانەکەی و ھەڵبژاردەی وێلز گاریس بێل نوێ بکەنەوە بۆ ماوەیەکی تر ئەم گرێبەستەی درێژ بکەنەوە
رۆژنامەی دەیلی مێلی بەریتانی ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا برەپرسانی یانە ئیسپانیەکە لە ھەوڵی ئەوەدان گرێبەستی بێلی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ویلز بۆ ماوەیەکی درێژتر نوێ بکەنەوە کە ئێستا سەرقاڵی یاری کردنەلە جامی یۆرۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ولاتەکەی دوای ئەوەی توانی رۆلی کاریگەر ببینی لە سەرخستنی تیپەکەی، ر ۆژنامەکەش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بێل دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ حەوت ساڵی تر درێژ بکاتەوە ناوبراو ئێستا تەمەنی ٢٧ساڵە دەوێت ھەتاکو تەمەنی ٣٠ ساڵی یاری بکات ، یانەی مێرەنگی دەیەوێت بڕی مووچەی سالانە بۆ ئەم ئەستێرەی یانەکەی زیاد بکات بۆ ئەوەی ڕازی بکەن بە مانەوەی لە یانەی ریال مەدرید کە موچەیەک شایستە ئەو بێت وەکویاریزانانی تری یانەکانی تر بێت ، بێل بەبڕی ٨٥ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی لە یانەی تۆتنھامەوە لە ساڵی ٢٠١٣ھاتۆتە ریزی یانەی مێرەنگی ، ھەریەک لە یانەکانی خولی ئینگلیوی مان سیتی و مان یونایتد و چێلسی ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەکەن لەگەڵ ئەم ئەستێرە وێلزییە ریال دەیەوێت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی بێل ھێزەکی تر بداتە یانەکەی .
کارزان کانەبی
