مۆدریچ گەڕایەوە
دوای ئەوەی لۆکا مۆدریچ یاریزانی ھەڵبژاردەی کرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە جامی یۆرۆی ئەوروپا دوو چاری پێکان ھات بۆیە لە یاری سێ یەمی ھەڵبژاردەکەی لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری نەکرد، بۆیە تیپمی پزیشکی ھەڵبژاردەکە دەلێن لە قۆماغی ١٦ی داھاتوو مۆدریچ ئامادەیە و یاری دەکات لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی پورتوگال ، بۆیارییەکەی داھاتووش مۆدریچ لەبەرامبەر رۆنالدۆی ھاو یانەکەی دەجەنگی بۆ سەرکەوتن و بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە بۆ گەیشتن بە بە یارییەکانی قۆناغی ھەشتەم، یاری کردنی مۆدریچ لەگەڵ ھەڵبژاردەی کرواتیا کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ئاستی ھەڵبژاردەکەی لە جامی یۆرۆش لە دوو یاری ڕابردوو ئاستی باشی پێشکەش کردووە، یاریزانی ناوبراویش بەشداری مەشقەکانی ھەڵبژاردەکەشی کردووە.
کارزان کانەبی
