كوردێكی تر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا
دوای ئەوەی توانی لە خولی پلە یەكی سوید ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی دالكورد پێشكەش بكات و یانەكەی بگەینتە پلەی سێیەمی خولەكە، بەفەرمی راوێژ لاوان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دوای گفتوگۆكردن وا بریارە رۆژی دووشەممە دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی پلە یەكی سوید پەیوەندی بە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەی عێراق بكات.
راوێژ فەرهاد لاوان لە دایكبووی ساڵی 1987ی شاری مالمۆی سویدە و كوردە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و سەرەتای یارییەكردنی لەگەڵ یانەی مالمۆ بووە دواتر یاری بۆ یانەی هۆرسینس-ی دانیماركی یاریكردووە پاشان پەیوەندی بە یانەی نۆردشیلاند-ی دانیماركی كرد پاشان چووە ریزی یانەی نۆركۆبنگ و ئێستا لە ریزی یانەی دالكورد یاری دەكات.
راوێژ لاوان پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەی سوید لە ئاستی خوار تەمەن 17 و 19 و 21 ساڵ یاریكردووە.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق كێشەی گەورەی لە هێڵی هێرشبەر هەیە و بەدوای یاریزانێكی گۆڵكار دەگرێت بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئاستی بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 لە رووسیا.
رێبین رەمزی
