تیروپشكی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق راكێشرا

تیروپشكی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق راكێشرا
رۆژی چوارشەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوەی هونەری چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق ئەنجامدرا، كە تیاییدا باس لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە و كات و شوێنی كرا، كە تییادا بەفەرمی خولەكە بەشێوازی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت و گشت یارییەكان لە شاری بەغداد لە یاریگەی شەعب ئەنجام دەدرێت و دوو یانە بۆ خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو سەردەكەوێت.
خشتەی یارییەكان بەمشێویە:
هەفتەی یەكەم (13/7/2016)
برایەتی - سەناعات كەهربائیە
بەحری - حوسێن
هەفتەی دووەم (16/7/2016)
حوسێن - سەناعات كەهربائیە
برایەتی - بەحری
هەفتەی سێیەم (19/7/2016)
حوسێن - برایەتی
بەحری - سەناعات كەهربائیە
جێگەی باسە تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی وڵامی تانەی یانەی گازی باكووری نەدایتەوە، كە لەسەر بریاری سەركەوتنی یانەی برایەتی لە شوێنی یانەی براوە بەرزیكردیتەوە، چاوەروان دەكرێت لەم چەند رۆژدا بەفەرمی وڵامی تانەی یانەی گازی باكوور بدرێتەوە.
رێبین رەمزی
Top