گواردیۆلا چاوی ھەر لە ئیسپانیایە

گواردیۆلا چاوی ھەر لە ئیسپانیایە
گواردیۆلا چاوی ھەر لە ئیسپانیایە
پیپ گواردیۆلا ڕاھێنەری نوێ یانەی مان سیتی ئینگلیزی ئەوەی بە بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە کردووە کەوا گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ھەڵبژاردەی ماتادۆرەکان نولیتۆ واژوو بکەن بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی درێسی یانە شین پۆشەکەی لەبەر بێت، نولیتۆ ئەمساڵ لەگەڵ یانەی سەلتافیگۆ توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و لە یۆرۆش لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و بۆتە جێگای سەرەنجی یانەکانی تر، نولیتۆی تەمەن ٢٩ساڵ لە ٢٩یاری بەشدار لەگەڵ یانەکەی ١٢ گۆڵی تۆمارکردووە، تەلەفزیۆنی ٣ی ھەرێمی کەتالۆنیا ئەوەی لە زاری بەرپرسانی یانەی سەلتافیگۆ ئاشکرا کردووە کەوا نولیتۆ چەندین گرێبەستیان بۆ ھاتووە بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە لەناو ئەم یانانەش یانەی بارسێلۆنا و مان سیتیە کە ھەریەک لە لویس ئەنرێکی و پیپ گواردیۆلا ھەوڵی بەھێزیان داوە بۆ ئەوەی جەخت لە ئیدارەی یانەکانیان بکەن بۆ واژوو کردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە، بەڵام مەرجی دەستبەرداربوونی ئەم یاریزانە ١٨ملیۆن دۆلارە و تاکو ئێستاش بەفەرمی یەک لای نەبۆتەوە کە ئایا لە وەرزی نوێ یاری بۆ کام یانە دەکات .
کارزان کانەبی
Top