بێل و مۆراتا کێبرکێ گۆڵکارانی یۆرۆ دەکەن
یارییەکانی یۆرۆی فەرەنسا درێژەی ھەیە لە نێوان یانەکانی ھەر کۆمەڵەکەی بەشدار لە پاڵەوانێتیەکە و رۆژ لە دوای رۆژیش چارەنووسی تیپە سەرکەوتووەکان دیاری دەکرێت بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی شانزە بۆ ئەوەی لەم قۆناغە یەکان یەکتری ببڕن و ھێرشبەرانی ھەڵبژاردەکانیش ھاوشێوەی ھەڵبژاردەکانیان ململانێ لەگەڵ یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە ئامانجەکەیان کە گۆڵکاری خولەکەیە و ھەریەک لە یاریزانان بێلی وێلزی و مۆراتای ئیسپانی کێبرکێ یەکترن لە تۆمارکردنی گۆڵەکانیان و بە تۆمارکردنی ٣گۆڵیش لە پێشەنگی گۆڵکاران دێن ڕەنگە لە قۆناغەکانی داھاتوو گۆڵی زیاتر تۆماربکەن بۆ گەیشتن بە نازناوەکە.
١-مۆراتا ٣گۆڵ -ئیسپانیا
٢-بێل ٣گۆڵ-وێلز
٣- پایت٢گۆڵ-فەرەنسا
٤- ئیڤان بیریسیتچ ٢گۆڵ-کرواتیا
٥-لۆکاکۆ٢گۆڵ-بەلجیکا
٦-ستانکۆ٢گۆڵ-رۆمانیا
کارزان کانەبی
