چۆن باشترین سێیەم دەستنیشان دەكرێت
1- سەیری خاڵەكان دەكرێت هەر هەڵبژاردەیەك چەند خاڵی كۆكردیتەوە.
2- ئەگەر لە خاڵەكان وەكو یەك بوون، سەیری جیاوازی گۆڵ دەكرێت، گۆڵتۆماركردن - گۆڵێكردن = گۆڵی خاوێن
3- ئەگەر لە گۆڵی خاوێن یەكسانبوون، كامە هەڵبژاردە زۆرترین گۆڵی تۆماركردووە ئەو سەردەكەوێت.
4- ئەگەر لە گۆڵتۆماركردنیش وەكو یەك بوون ئەوە سەیری یاری خاوێن دەكرێت، كامە هەڵبژاردە كەمترین كارتی زەرد و سوور وەرگرتووە ئەو سەردەكەوێت.
5- ئەگەر لە یاری خاوێن یەكسانبوون ئەوە راستەوخۆ پابەندی ریزبەندی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەبن، واتە هەر هەڵبژاردەیەك لە ریزبەندی پێشەوە بێت ئەوە چانسی سەركەوتنی زیاترە.
لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەم و دوو و سێیەم و چوارەم و پێش ئەنجامدانی یارییەكانی هەردوو كۆمەڵەی پێنجەم و شەشەم، ریزبەندی باشترین سیێیەمەكانی كۆمەڵەكان بەمشێوەیە:
1- هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا 4 خاڵ (بەفەرمی بە باشترین خاوەن پلەی سێیەم سەركەوت)
2- هەڵبژاردەی ئێرلەندی باكوور 3 خاڵ (بەفەرمی بە باشترین خاوەن پلەی سێیەم سەركەوت) بە جیاوازی گۆڵی خاوێن.
3- هەڵبژاردەی توركیا 3 خاڵ (چاوەروانی یارییەكانی هەردوو كۆمەڵەی پێنجەم و شەشەمە)
4- هەڵبژاردەی ئەلبانیا 3 خاڵ (چاوەروانی یارییەكانی هەردوو كۆمەڵەی پێنجەم و شەشەمە)
5- هەڵبژاردەی پورتوگاڵ 2 خاڵ (رووبەرووی هەنگاریا دەبێتەوە).
6- هەڵبژاردەی سوید 1 خاڵ (رووبەرووی هەڵبژاردەی بەڵژیكا دەبێتەوە)
جێگەی باسە هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (چیك، ئوكرانیا، رۆمانیا، رووسیا) بەفەرمی ماڵئاوایان لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا كرد.
رێبین رەمزی
