هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە سلێمانی ئۆردوگای مەشقی كردووە
ئەم ئۆردوگایە تا 1ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و سێ یاری دۆستانە ئەنجام دەدات، كە یەكەم یاری رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێت.
لەم ئۆردوگا مەشقیە چەند یاریزانێكی ئەوروپا بانگهێشت كراون، كە یەكێكیان گۆڵپارێزێكی كوردە لە خولی هۆڵەندی یاری دەكات.
وا بریارە رۆژانە لە یاریگەی سلێمانی هەڵبژاردەكە مەشقی رۆژانی خۆی ئەنجام بدات و یەكێتی تۆپی پێی لقی سلێمانی هەموو ئامادەكارییەكی بۆ سەركەوتنی ئەم ئۆردوگا مەشقیە ئەنجامداوە.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (ئیمارات، ڤێتنام، كۆریای باكوور) یاری دەكات.
رێبین رەمزی
