سامانە ٨٠ ملیۆن دۆلارییەکەی کڵای شەڕی یاسایی لێدەکەوێتەوە

سامانە ٨٠ ملیۆن دۆلارییەکەی کڵای شەڕی یاسایی لێدەکەوێتەوە
لەوانەیە ئەو ٨٠ ملیۆن دۆلار سامانەی محەمەد عەلی کڵای لەدوای خۆی بەجێی هێشت شەرێکی یاسایی سەخت بۆ خێزانە پەرتەوازەکەی بەرپا بکات.

محەمەد عەلی کڵای چوار جار هاوسەرگیری کردوە کە لەو ژنانەش حەوت کچ و دوو کوڕی هەیە، ئەوە جگە لەوەی کوڕێکی لە منداڵییەوە بەخێو کردوە و باس لەوەش دەکرێت کە دوو منداڵی دیکەی لە پەیوەندییە نهێنیەکانی هەبووە.

بەم دواییانە محەمەد عەلی بچوک کە کوڕی محەمد عەلی کڵایە و لە ژنی دووەمییەتی، رەخنەی لە زڕ دایکەکەی، لۆنی عەلی (ژنی چوارەمی باوکی) گرت بەوەی هەر لە منداڵییەوە بێیەشی کردوە لە نازی باوکی و دوو منداڵەکەی تەنیا توانیویانە یەکجار باپیریان ببینن.

محەمەد عەلی بچوک کە ئێستا تەمەنی ٤٤ ساڵە و لە ناوچەیەکی هەژارنشینی ویلایەتی شیکاگۆدا دەژی سەرباری سەروەتە زۆر و زەوەندەکەی باوکی بە هەژاری دەژی و چاوەڕێی هاوکاری خێرخوازانە بۆ بژێوی خۆی و خێزانەکەی و تەنانەت پارەی ئاو و کارەباشی پێنادرێت و خێرخوازان بۆی دەدەن.

بە مردنی باوکی هیوایەکی بۆ گەڕاوەتەوە کە بەشێکی لە سەروەتەکە بەربکەوێت.

عەلی بچوک رایگەیاندوە کە باوەژنەکەی هەمووشتێکی لێ زەوت کردوە، بەڵام تەنیا ناتوانێت وەسێتەکەی باوکی لێ زەوت بکات.



م
Top