بەفەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکەم یاریزانی نوێی هێنایە ڕیزەکانی

بەفەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکەم یاریزانی نوێی هێنایە ڕیزەکانی
ئەمڕۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە لایەن بەرێوبەری یانەکەیەوە گەڕانەوەی ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی بۆ ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوو راگەیاند.

جۆسیپی مارۆتای بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆس لە لێدوانێکی تایبەتدا کە بە رۆژنامەی ئاسی وتووە بەفەرمی مۆراتا بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەگەرێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

مۆراتا پێش دوو ساڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەو مەرجە فرۆشتیە یانەی یۆڤانتۆس ئەو یانە شاهانەیە دەتوانێت بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ یاریزانە لاوە ئیسپانیەکە دوای دوو ساڵ بگەرێنێتەوەو لە ئێستاشدا ڕیاڵ مەدرید ئەو کارەی ئەنجام دا.





م
Top