چۆن هه‌ڵبژارده‌كانی گروپی سێیه‌می یۆرۆ ده‌گه‌نه قۆناغی داهاتوو؟
-یاری: ئێرله‌ندای باكوور×ئه‌ڵمانیا، سێشه‌ممه 21ی حوزه‌یران/ كات 7ی ئێواره.
-یاری: ئۆكرانیا×پۆڵه‌ندا، سێشه‌ممه 21ی حوزه‌یران/ كات 7ی ئێواره.
چانسی سه‌ركه‌وتنی تیمه‌كان به‌ڕێژه
-ئه‌ڵمانیا 4 خاڵ، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 تیمی، (%95).
-پۆڵه‌ندا 4 خاڵ، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 تیمی، (%95).
-ئێرله‌ندای باكوور 3 خاڵ، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 تیمی، (%10).
-ئۆكرانیا 0 خاڵ، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 تیمی، (%0).
ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتن
-ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌ئێرله‌ندای باكوور و پۆڵه‌ندا له‌ئۆكرانیا بباته‌وه، ئه‌وا هه‌ردووكیان ده‌بنه خاوه‌نی 7 خاڵ و ده‌گه‌نه قۆناغی داهاتوو، ئه‌وكات ئه‌نجامی یاری و گۆڵه‌كانیان یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كه دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا براوه‌بێت به 7 خاڵ و به‌یه‌كه‌می گروپه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت. به‌ومه‌رجه‌ی پۆڵه‌ندا له‌به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا یه‌كسانبێت یان بدۆڕێت، ئه‌گه‌ر یه‌كسانبێت پۆڵه‌ندا به 5 خاڵ و به‌دووه‌می سه‌رده‌كه‌وێت، له‌حاڵه‌تی دۆڕاندنیشیدا هه‌ر پۆڵه‌ندا به 4 خاڵ سه‌رده‌كه‌وێت.
-ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێرله‌ندای باكوور و پۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا یه‌كسانبێت، ئه‌وا هه‌ردووكیان ده‌بنه خاوه‌نی 5 خاڵ و به‌یه‌كه‌م و دووه‌می ده‌گه‌نه قۆناغی داهاتوو. ئێرله‌ندای باكووریش ده‌بێته خاوه‌نی 4 خاڵ و چانسی سه‌ركه‌وتنی وه‌ك باشترین سێیه‌می گروپه‌كه ده‌بێت و ئۆكرانیا به 1 خاڵ له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ماڵئاوایی ده‌كات.
-ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا به ئێرله‌ندای باكوور و پۆڵه‌ندا به ئۆكرانیا بدۆڕێت، ئه‌وكات ئێرله‌ندای باكوور ده‌بێته خاوه‌نی 6 خاڵ و به‌یه‌كه‌می گروپه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت و دووه‌م تیمی سه‌ركه‌وتوو له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و پۆله‌ندا ده‌بێت كه هه‌ریه‌كه‌یان 4 خاڵیان هه‌یه، دواجار ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌نجامی یه‌كسانبوونه‌كه و یاری نێوانیان كه‌كامیان براوه‌بووه، پاشان سه‌ر جیاوازی گۆڵ و رێژه‌ی گۆڵی زیاتر و كارته زه‌رد و سووره‌كان و ریزبه‌ندییان له یوفا، ئه‌وكات دووه‌م تیمی سه‌ركه‌وتووی گروپه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
-ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ڵمانیا براوه‌بێت و پۆڵه‌ندا بدۆڕێت، ئه‌ڵمانیا به 7 خاڵ و پۆڵه‌ندا به 4 خاڵ ده‌گه‌نه قۆناغی داهاتوو.
-ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ڵمانیا یه‌كسانبێت و پۆڵه‌ندا بدۆڕێت، ئه‌ڵمانیا به 5 خاڵ به‌یه‌كه‌می سه‌رده‌كه‌وێت و ئێرله‌ندای باكوور و پۆڵه‌ندا هه‌ریه‌كه‌یان 4 خاڵی ده‌بێت و بۆ دیاریكردنی دووه‌م تیمی سه‌ركه‌وتووی گروپه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یاری نێوانیان كه‌كامیان براوه‌بووه، پاشان سه‌ر جیاوازی گۆڵ و رێژه‌ی گۆڵی زیاتر و كارته زه‌رد و سووره‌كان و دواجاریش ریزبه‌ندییان له یوفا.
-ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ڵمانیا بدۆڕێت و پۆڵه‌ندا بباته‌وه، ئه‌وا پۆڵه‌ندا به 7 خاڵ و به‌یه‌كه‌می سه‌رده‌كه‌وێت و ئێرله‌ندای باكوور به 6 خاڵ و به‌دووه‌می قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌رده‌كات، له‌م ئه‌گه‌ره‌دا ئه‌ڵمانیا به 4 خاڵ وه‌ك باشترین سێیه‌می گروپه‌كه چانسی سه‌ركه‌وتنی ده‌بێت.
-ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ڵمانیا یه‌كسانبێت و پۆڵه‌ندا بباته‌وه، پۆڵه‌ندا به 7 خاڵ به‌یه‌كه‌م و ئه‌ڵمانیا به 5 خاڵ به‌دووه‌می سه‌رده‌كه‌وێت و ئێرله‌ندای باكوور به 4 خاڵ وه‌ك باشترین سێیه‌می گروپه‌كه چانسی سه‌ركه‌وتنی ده‌بێت.
به‌گشتی له‌م گروپه‌دا پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كه یه‌كلاده‌بنه‌وه، سێیه‌می گروپه‌كه چانسی سه‌ركه‌وتنی به‌باشترینی گروپه‌كه زۆره.
م
