لەنێوان نەیمار و پاریس هیچ پەیوەندیەك نیە
لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی نەیمار بەچەند یانەیەکەوە بەستراوەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە چەند یانەیەک ئامادەن بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بدەن کە 200 ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەسەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاندووە، هیچ شتێک لەنێوان پاریس سانجێرمان و نەیمار نییە.
رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، یانەی بارسێلۆنا و نەیمار داسیلڤا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و ناوەراستی مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2021 نوێدەکرێتەوە.
ئاندرێس ئینێستای کاپتنی یانەکەش لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا مانەوەی یاریزانە بەرازیلییەکەی لەگەڵ یانەکە راگەیاندووە.
م
