گواردیۆلا لە لایەن ئیبراهیمۆڤیچەوە ركابەری دەكرێت
مینۆ رایۆلا بە رادیۆی مارکای ئیسپانیی راگەیاندووە، ئیبراهیمۆڤیچ دەیەوێت پەیوەندی بەیانەیەکەوە بکات رکابەری گواردیۆلا بێت بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆی لەو راهێنەرەبکاتەوە.
ئیبراهیمۆڤیچ وەرزی 2009-2010 لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا لە بارسێلۆنا یارییکرد بەڵام دوای تەنیا یەک وەرز ئەو یانەیەی بەجێهێشت.
رایۆلا ئاماژەی بەوەکردووە ئیبراهیمۆڤیچ گواردیۆلا وەک مرۆڤ خۆشدەوێت و پێی وایە ئەو راهێنەرێکی گەورەیە، بەڵام دژی بڕیارە تاکە کەسەکانییەتی.
ئەم لێدوانەی مینۆ رایۆلا لەکاتێکدایە کە سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندووە ئیبرا لە مانچێستەر یونایتد نزیکە و دوای یۆرۆی2016 پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
م
