راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا بە فەرمی وازی لە پۆستەكەی هێنا
راهێنه‌ری رووسیا دوای شكستی تیپه‌كه‌ی به 0-3 گۆڵ به وێڵز له دوایاریی تیپه‌كه‌ی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا، به رۆژنامه‌وانانی گوت: "پێموایه دوای ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه، تیپه‌كه پێویستی به كه‌سێكی دیكه هه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی داهاتوودا.
رووسیا له 3 یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا 1 خاڵی به‌ده‌ستهێنا، دوای به‌رامبه‌ربوونی له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را و دۆڕانی به سلۆڤاكیا و وێڵز و له ركابه‌رییه‌كان چووه‌ده‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریی رووسیا بۆ مۆندیالی 2018 كه له خاكی خۆیدا ده‌بێت، سلۆتسكی گوتی: "یه‌كه‌م شت ده‌بێت راهێنه‌ر بگۆڕێت".
گوتیشی: "پێویسته ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌نجامه خراپه‌كان هه‌ڵبگرم، كاتێكی باشم هه‌بوو بۆ ئاماده‌كاری و هه‌ڵبژاردنی یاریزانان، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنم نه‌هێناوه، كه‌واته بێگومان من خه‌ته‌بارم.
لیۆنێد سلۆتسكی، كه راهێنه‌ری سێسكا مۆسكۆشه، له ئابی 2015 له شوێنی فابیۆ كاپێلۆ مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا وه‌رگرت و تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یۆرۆی 2016 فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام له‌وێدا به ئاستێكی لاواز ده‌ركه‌وت.
م
