لهسهر ماریا شاراپۆڤای خانمە تینسزانی رووسی شهڕه
دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی چەند قسەیەکی لەسەر شاراپۆڤا کرد و چەند توانجێکی لەو تێنسزانە دا، پارێزەری ئەو تێنسزانە رووسیە داوای لە رێدی کرد داوای لێبوردن بکات لە بەرامبەر توانجەکانی و قسەکانی ئەو سەرۆکەی بە نەشیاو وەسفکرد.
شاراپۆڤا ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی میلدۆنیۆم، کە ماددەیەکی وزەبەخشە و قەدەخەکراوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ لە سەرجەم کار و چالاکییەکان سڕکرا.
لە سزاکەی شاراپۆڤادا هاتووە، لە ئەگەری دەستکەوتنی هەر بەڵگەیەکی ئەرێنی و نەرینی، دەتوانرێت چاو بە سزاکەیدا بخشێنرێتەوە و ئەگەری هەیە سزاکەی قورستر بکرێت یاخود سووکتر بکرێت.
م
