دوای رۆیشتنی پۆگبا یوڤێنتۆس پلانی هێنانی چەند یاریزانێكی داناوە

دوای رۆیشتنی پۆگبا یوڤێنتۆس پلانی هێنانی چەند یاریزانێكی داناوە
یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هەریەکە لە ئیدینسۆن کاڤانی، ئەندرێ گۆمێز، خاڤێر ماسکێرانۆ و چەند یاریزانێکی دیکە لە ئەگەری چوونی پۆڵ پۆگبا بۆ ریال مەدرید واژۆبکات.

مینۆ رایۆلا، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە فەرەنسییەکە رایگەیاندووە ئەوان لە گفتۆگۆدان بۆ گواستنەوەی پۆگبا بۆ ریال مەدرید.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، یوڤێنتۆس دەیەوێت گۆمێز لە ڤالێنسیا، گابریێل خیسۆس لە پالمێراس، گرزیگۆرز کریچوفیاک لە سیڤییا بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی کۆرێری دێللۆ سپۆرت دەڵێت: یوڤێنتۆس گۆمێزی وەک جێگرەوە پۆگبا داناوە و دەیەوێت هەریەکە لە ئیدینسۆن کاڤانی، رۆمێلۆ لوکاکو لە ئێڤەرتۆن و میچی پاتچوای لە مارسیلیاش بباتە یوڤێنتۆس ئارێنا.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ستراتیژییەتی یوڤێنتۆس دوای پۆگبا دیارنییە، چونکە ئەو یاریزانانەی ئەو دەیەوێت بیانباتە ریزەکانی نرخی هیچ یەکێکیان لە 40 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نییە.





م
Top