ریال مەدرید و یۆڤینتۆس لەسەر مۆراتا رێککەوتن
پیپی مارۆتای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤینتۆس ئاشکرایکردووە، کە لە هاوینی ئەمساڵدا مۆراتا دەگەڕێتەوە مەدرید و هەردوو یانە سەرجەم ریککەوتنەکانیان تەواوکردووە.
لە ساڵی 2014دا کاتێک ئەو یاریزانە ئیسپانییە ریال مەدریدی بەرەو یۆڤینتۆس بەجێهێشت، لە گرێبەستەکەیدا هاتووە کە شاهانەکان دەتوانن جارێکی دیکە یاریزانە تەمەن 23 ساڵییەکە بگەڕێننەوە یانەکەیان.
بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، خانمە پیرەکە هەوڵدەدات یاریزانێک لە یانەکەی پێشووی مۆراتا بگوازێتەوە یانەکەی بۆ ئەوەی شوێنی ئەو یاریزانە پڕ بکاتەوە.
مۆراتا لە وەرزی رابردوودا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد لەگەڵ یانەی یۆڤینتۆس ، ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریەکانی یۆرۆدا بەشێوەیەکی سەرەکی یاریدەکات و لە دوو یاریدا دوو گۆڵیشی تۆمارکردووە.
م
