یاریزانێکی ریال لە ئیسپانیۆل داوا کراوە
یانەکانی خولەکانی ئەوروپا لە ئێستادا کەوتونەتە خۆیان بۆ ئەوەی ھەریەک و ژمارەیەک یاریزانان بۆ خۆیان دەستنیشان بکەن و پەڵکێشی ریزی یانەکانیان بکەن، یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانیش دەستی بە چاودێری کردنی یاریزانان کرد بۆ ئەوەی بتوانێ ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا بباتە ریزی تیپەکەیان، لە ئێستاشدا چاوی ڕاھێنەر و دەستەی کارگێڕی یانە ئیسپانەیەکە لەسەر خیسی یاریزانی یانەی مێرەنگییە بۆیە یانەی ئیسپانیۆل لە ئێستاوە لە ھەوڵی ئەوەیە ئەم یاریزانە بە شێوەی خواستن بباتە ریزی تیپەکەی ، داوا کردنی ئەم یاریزانەش لەسەر داوای فلۆریسی ڕاھێنەری یانەکەیە بۆ ئەوەی ژمارەیەک یاریزانی تری کە بە شێوەی خواستن چونەتە یانەکانی تر ئەوانیش بگەرێنتەوە و تیپەکە بباتە قۆناغێکی باشتر لە خولی ئیسپانی تاکو ئێستاش خیسی بە فەرمی ھیچی رانەگەیاندوە لەسەر رۆیشتنی بۆ ھیچ یانەیەک.
کارزان کانەبی
