لۆف بڕیاری داوە بیگۆرێ

لۆف بڕیاری داوە بیگۆرێ

لۆف بڕیاری داوە بیگۆرێ
دوای ئەوەی لۆفی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەرکەوتوو نەبوو لە یاری ڕابردووی بەرامبەر ھەڵبژاردەی پۆلەندا و تەنیا یەک خاڵی بەدەست ھێنا نەیتوانی ھیچ سوودێک لە ھێلی ھێرشبەری تیپەکەی ببینی بۆیە ئەم ڕاھێنەرە بڕیاری گۆڕانکاری داوە بۆ یارییەکەی ئەم شەو لە جامی یۆرۆ بەرامبەر ئیرلەندای باکور رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانیش ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا لۆف رێگایەکی تازەی دۆزیتەوە لە مەشقەکانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی بتوانێ لەیارییەکەی ئەم شەو جێ بەجێ بکات و سوود لە ئەنجامی یارییەکە ببینێ ئەویش بە یاری پێکردنی بە شێوەیەکی سەرەکی یاریزان ماریۆ گۆمێز و سانی یاریزانی لاو ھەریەک لە یاریزانان گۆتزە و دراکسلەر دەبنە یاریزانی یەدەگی ئەم دوو یاریزانە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیشدا لۆف ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئیتر بە شێوەی ھێرشبەری یاری دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی دوو یاری ڕابردوو بکەنەوە.
کارزان کانەبی
Top