مێرەنگی لە یۆرۆش ناوەستێ

مێرەنگی لە یۆرۆش ناوەستێ
مێرەنگی لە یۆرۆش ناوەستێ
ھەرچەندە ئێستا ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری لە جامی یۆرۆ و ئەنجامەکانیشی بە دڵی ھاونیشتمانیانی وڵاتەکەیەتی ، بەڵام ململانێ ھەردوو یانەکەی جەمسەری ئیسپانیا بلوگرانا و مێرەنگی سەرجەم راگەیاندکارانیان بە خۆیان سەرقاڵ کردووە کە کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی ژمارەیەک لە یاریزانانی بەشدار لە یۆرۆ بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەوان بھێنە ریزی یانەکانیان، راگەیاندنەکانی ئیسپانیا ئەوەیان بلاو کردووە کەوا زێدانی ڕاھێنەری یانەی شاھانە بەفەرمی داوای لە یانەکە کردووە کە گرێبەست بکەن لەگەڵ یاریزانان لە ھێلەکانی ناوەڕاست و و باڵەکان و ھێرشبەری ھێلەکانی تری یاری بەھێز بکات، جگە لەوەش یانەی ریال مەدرید ھەوڵ دەدات کونتراوی یاریزانی یانەی مۆناکۆ بگەرێنتەوە یانەکەی جگە لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان ئەلابا لە یانەی بایرن میونخ و رکاردۆ لە یانەی فۆلسبۆرگ و جگە لە پول پوگبا لە یوڤی و ڤێراتی لە پاریس و کانتی لە لیستەر سیتی و ئایدین ھازارد لە چێلسی و لیڤان دۆسکی لە یانەی بایرن میونخ کیتای یاریزانی یانەی لازیۆ وگەڕانەوەی مۆراتا و فرۆشتنی ھەریەک لە یاریزانان رۆدریگز و ماتیو بۆ یانەکانی تر بۆیە ریال دەوێت لە ئێستاوە بە بەھێزی دەربکەوێت لە ساڵی ئایندە.
کارزان کانەبی
Top