كۆمپانیای پۆما لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكەی یاری سویسرا و فەرەنسا دەكات

كۆمپانیای پۆما لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكەی یاری سویسرا و فەرەنسا دەكات
دوای ئەوەی لە یارییەكی هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و فەرەنسا 4 جار درێسی یاریزانانی هەڵبژاردەی سویسرا شكستی هێنا و بەناچاری یاریزانان درێسی یاریكردنیان گۆری، پاش یارییەكە رەخنەیەكی زۆر لە كۆمپانیای پوما گیرا، كە سپۆنسەری درێسەكانی هەڵبژاردەی سویسرایە.
رۆژی دووشەممە كۆمپانیای پوما روونكردنەویە لەسەر ئەم بابەتە دا و لە نووسراوێكی دا گوتی: ئەوە یەكەم جارە درێسەكانمان لە یارییەكان شكست دەهێنێت، هەرچەندە پێنج هەڵبژاردەی بەشداربوو لە یۆرۆی 2016 درێسی كۆمپانیای ئێمە بەكار دەهێنێن و تا ئێستا تووشی هیچ گرفتەیەك نەبووینە، بۆیە بریار درا لێژنەیە پێكبهێندرێت بۆ مەبەستی وردبوونەوە لە جۆری قوماش-ی بەكارهاتوو لە درێسەكە، هەروەها سەردانی كارگەی دروستكردنی درێسەكان دەكەین لە توركیا، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بكەین، هەرچەندە هەڵبژاردەكانی (نەمسا، چیك، ئیتاڵیا، سلۆڤاكیا) لە رووی درێسەكانیان هیچ كێشەیان نییە، بەڵام ئێمە بە وردی لێكۆڵینەوە لەسەر درێسەكانی ئەم چوار هەڵبژاردەیەش دەكەین بۆ ئەوەی تووشی هەمان گرفت نەبینەوە.
لە لایەكی ترەوە كۆمپانیای ئەدیداس لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ گوتی: كۆمپانیەكەمان لە هەر یارییە سێ درێس پێشكەش یاریزانەكان دەكات، هەرچەندە یاریزان درێسێك لە گێمی یەكەم و درێسێك لە گێمی دووەم بەكاری دەهێنێت، بەڵام ئێمەی درێسی سێیەم وەكو یەدەگ دەدینە یاریزانەكان بۆ ئەوەی دوای یاری بكرێتە دیاری بۆ جەماوەر.
كۆمپانیای ئەدیداس لە كۆی 24 هەڵبژاردە، سپۆنسەری درێسی 9 هەڵبژاردەی بەشداربوو لە پاڵەوانێتیەكە دەكات.
جێگەی باسە كۆمپانیای پۆما لە وڵاتی ئەڵمانیایە و یەكێكە لە گەورترین كۆمپانیەكانی جیهان لە بواری جل و بەرگ و پێداویستیەكانی وەرزش.
رێبین رەمزی
Top