رۆناڵدۆ ئاواتی گەنجێكی هێنایەدی
دوابەدوای كۆتاییهاتنی یاریەكەی نێوان پۆرتوگال و نەمسا، كە بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات گەنجێك چووە ناو یاریگاكەوە بۆ لای كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
ئەو گەنجە كە لە لایەن پۆلیس و پاسەوانانی یاریگاكەوە رێگری لێكرا، دواجار خودی رۆناڵدۆ داوای كرد رێگە بەو هاندەرە بدرێت بۆ ئەوەی سێڵفی لەگەڵدا بگرێت.
بەو جوڵەیە كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرباری ئەنجامە نەخوازراوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرامبەر بە نەمسا، سەلماندی گیانی وەرزشی پێش هەمووشتێكەوەیە.
جێی باسە لە چوارچێوەی یاریەكانی یۆرۆی 2016 و لە یاری نێوان پۆرتۆگال و نەمسا رۆناڵدۆ نەیتوانی سود لە لێدانێكی سزا وەربگرێت و هاوشێوەی یاری پێشوویان لەگەڵ ئایسلاند ئەو یاریەش بە یەكسانی كۆتایی هات.
لە ئێستادا پۆرتوگال تەنها خاوەنی 2 خاڵە.
م
