ئەردۆگان بەرگری لە فاتیح تیرم و ئاردە توران دەکات
دۆڕانی تورکیا لە یۆرۆی ئەمساڵدا بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و کرواتیا ، راهێنەر و یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیەی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر کردەوە، بەتایبەت ئاردە تورانی کاپتن و فاتیح تێریمی راهێنەر.
رەجەب تەیب ئەردۆگان هاتە دەنگ و گوتی "ئەوەی بەرامبەر بە راهێنەر ویاریزانان دەیکەن زۆر بێویژادانییە ".
سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئێوارە خوانێکدا بۆ بەربانگکردنەوە لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەند و وەرزشواندا، باسی ئاستی هەڵبژاردەی تورکیا کرد و گوتی "من وەک سەرۆککۆمار زۆرم پێناخۆش بوو کە بەم شێوەیە هاندەران قسەی نەشیاو دەکەن، راستە دوو جار دۆڕاین، بەڵام ئەوەش بێبەختییەک بوو بۆ هەڵبژاردەکەمان.
ئەردۆگان هەروەها گوتی ئەو کاپتنەی کە گەیاندبووتانە ئاسمان، ئێستا وا خەریکن لە زەوی دەدەن، زۆرجار دەدۆڕێین زۆر جاریش دەیبەینەوە، بۆیە چۆن لەکاتی بردەنەوەکان پاڵپشتیانین دەبێت لە کاتی دۆڕانەکانیش بەهەمان شێوە پاڵپشتیانبین.
هەڵبژاردەی تورکیا سبەی سێ شەممە رووبەرووی هەڵبژاردەی چیک دەبێتەوە، هەوڵدەدات وەک یەکێک لە باشترین سێیەم بپەڕێتەوە قۆناخی ١٦ی یۆرۆی ٢٠١٦.
م
