کلینسمان رایگەیاند كە لە هەڵبژاردەی ئارژەنتینا ناترسێت
لەم بارەیەوە، (یۆرگن کلینسمان) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەمەریکا، گوتی “ئێمە زۆر بە باشی خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئارژەنتینا ئامادە کردووە، سبەی تێ دەکۆشین و دەجەنگین بۆ ئەوەی بتوانین بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا سەرکەوین، بەڕاستی ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەو یارییە ناترسین و لە ئامادەباشین”.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی تانگۆ، کلینسمان ڕایگەیاند کە یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان، هەروەها لیۆنێل مێسییان هەیە، بەڵام لە نێو یاریگا چاوەڕێی هەموو ڕووداوێک بکە.
هەلبژارردەی ئەمەریکا لە نێو خاکی خۆی و لە بەردەم جەماوەری یاری دەکات، تەنها یەک جار لە ساڵی 1995 بۆ یاری پێش کۆتایی کۆپا ئەمەریکا سەرکەوتووە، ئەوکات بە ئەنجامی 1-0 بە هەڵبژاردەی بەڕازیل دۆڕا، دواتریش لە یاری دیاری کردنی پلەی سێیەم بە ئەنجامی 1-4 بە هەڵبژاردەی کۆلۆمبیای دۆڕاند.
م
