بن عه‌تیه لە لایەن باوكیەوە لێیدرا
ئه‌و راپۆرتانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌غریبی، مه‌هدی بن عه‌تیه، له‌لای ده‌زگاكانی ئاسایش له شاری مهڕاكشی مه‌غریبی سكاڵای له‌سه‌ر باوكی تۆماركردووه‌و باوكی خۆی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه توندوتیژی به‌رامبه‌ری به‌كارهێناوه‌و به شه‌ق زۆری لێداوه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه باسی ده‌كه‌ن، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب هه‌فته‌ی رابردوو له نزیك هوتێلێك له شاری مهڕاكش ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ باوكی بووه، پاشان دهمهقاڵییهكه په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بووه‌ته شه‌ڕه ده‌ست و گۆڕینه‌وه‌ی مشته‌كۆڵه، له ئاكامدا بن عه‌تیه خوێن له ده‌م و چاوی هاتووه، بۆیه بڕیار ده‌دات له‌لای ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر باوكی تۆمار بكات. هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن "باوكی بن عه‌تیه هه‌وڵی داوه له كوڕه‌كه‌ی بپرسێ، له‌به‌رچی رازی نییه بیبینێت و له چه‌ندین بۆنه‌دا پشتی تێكردووه، بێجگه له‌وه‌ی وه‌ڵامی تهلهفۆنهكانیشی ناداته‌وه".
ناكۆكی ئه‌م كوڕ و باوكه، ده‌مێكه میدیاكانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه. باوكه‌كه ده‌ڵێت "كوڕه‌كه‌م خراپه، یارمه‌تیمان نادات و رێزم لێناگرێت". كوڕه‌كه‌ش قسه‌كانى باوكی به‌درۆ ده‌خاته‌وه. ته‌نانه‌ت دایكی مه‌هدیش پشتگیری له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت "مێرده‌كه‌م بوختان بۆ كوڕه‌كه‌م هه‌ڵده‌به‌ستێت".
م
