له‌سه‌ر یاریزانێكی ریال مه‌درید یوڤێنتۆس و لیڤەرپول ململانێی یەك ده‌كەن
پێگه‌ی جیانلۆكا دی مارزیۆ ئاشكرایكردووه یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی ئینته‌رمیلان سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنێته‌وه سێریا ئه‌ی، به‌ڵام به شێوه‌ی خواستن له‌گه‌ڵ مه‌رجی كڕینه‌وه‌ی یاریزانه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه هاوكات ده‌ڵێت “لیڤه‌رپوول گرنگی به كرینی ئه‌م یاریزانه 22 ساڵیه ده‌دات به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بیكڕێت، به‌مه‌ش هه‌لی گه‌یشتنی به‌م یاریزانه نزیكتره چونكه ریال مه‌درید ئه‌م گرێبه‌سته‌ی به‌لاوه په‌سندتره”.
ئه‌م یاریزانه كڕواتیه له هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له گرتنی پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی.
م
