هەڵبژاردەی تانگۆ بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئەمەریکا گەیشتنە هیوستن
لەم باریەوە، تاتا مارتینۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئارژەنتینا تەنها ئەمڕۆی لە بەردەم دەبێت، بۆئەوەی مەشقەکانی ئەنجام بدات، بەر لەوەی لە یاری داهاتوو بەرانبەر خاوەن یاریگا و جەماوەر یاری بکات، هەروەها هەڵبژاردەی ئەمەریکاش ئەمڕۆ دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنان لە یاریگای ریلاینت ئەنجام دەدات.
لەقۆناغی هەشتی کۆپا ئەمەریکا، هەڵبژاردەی ئارژەنتینا کە لە ساڵی 1993 جامەکە نەبردووەتەوە، بە ئەنجامی 4-1 بەسەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا سەرکەوت، لەم یارییەشدا لیۆنیل مێسی بە تۆمار کردنی گۆڵێک و دروستکردنی دوو گۆڵی دیکە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا.
م
