ڕیاڵ مەدرید بۆ بەدەست هێنانی پۆل پۆگبا گفتوگۆکانی دەست پێکرد
لەم بارەیەوە، (مینی ڕایۆڵا) بریکاری کارەکانی پۆگبا بە سایتی (فووتبۆڵ ئیتاڵیا)ی ڕاگەیاندووە، کە یانەی ڕیاڵ گفتوگۆکانی بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ پۆگبا دەست پێکردووە، ئێستا ئێمە بە فەرمی بە یەکلایی کردنەوەی ئەو مەسەلەیە سەرقاڵین”.
رایۆڵا گوتیشی” پۆگبا زۆر بە زێدان سەرسامە، ئەمەش کاریگەری بۆ سەر بڕیاری کۆتایی یاریزانە دەبێت، سەبارەت بە بەهای هاتنی یاریزانەکەش بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا گوتی” گرێبەستەکە گرانبەها دەبێت، ڕەنگە نرخی یاریزانەکە لە 100 ملیۆن یۆرۆ تا 140 ملیۆن یۆرۆ ببێت، ئەو شایستەی ئەو پارەیە کە یانەی شاهانە بۆ هێنانی تەرخانی کردووە.
م
