بگار چاوەرێ یانەیەکی نوێ دەکات

بگار چاوەرێ یانەیەکی نوێ دەکات
بگار چاوەرێ یانەیەکی نوێ دەکات
تاکو ئێستا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانەکانی کوردستان دەستی پێنەکردووە بەھۆی تەواو بوونی ماوەیەکی کورتی خولی کوردستان ، بەڵام کارگێڕانی یانەکان لە ئێستاوە یاریزانان دەستنیشان دەکەن بۆ یانەکانیان، بگار ئەنوەر گۆڵپارێزی یانەی شەھیدانی ڕانیەی دەروازەی راپەرین و پێشووی یانەی سیروانی نوێ کە وەرزی ڕابردوو توانێ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لەگەڵ یانەی شەھیدان لە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان، بۆ وەرزی نوێ خولەکانی کوردستانیش بگار ئەنوەر تاکو ئێستا بڕیاری یەک لای کەرەوەی نەداوە لەسەر دیاری کردنی چارەنووسی وەرزشی خۆی بۆ ئەوەی بچێتە یانەیەک، لەم بارەشەوە بگار ئەنوەر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تاکو ئێستا بڕیارم نەداوە کە ئاخۆ لە وەرزی نوێ خولەکانی کوردستان بۆ چ یانەیەک یاری دەکەم، بەڵام وەرزی ڕابردوو لە یانەی شەھیدان بووم ئێستا لە چاوەڕوانی ئەوەم کە خولەکانی کوردستان دەستپێبکاتەوە سەیر دەکەین بزانین کەوا لەگەڵ چ یانەیەک رێک دەکەوین چونکە یانەکان پێش دەست پێکی خولەکان گرێبەست لەگەڵ یاریزانان دەکەن، تاکو ئێستاش ھیچ یانەیەک پەیوەندی پێوە نەکردوومە بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکانیان رێکبکەوم، بەڵام ئەگەر ھەر کاتێک یانەیەکی باش ھەبوو لەگەڵ من بگونجێت بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵیان کاردەکەم بۆ ئەوەی بتوانم بەرگری لە تۆری گۆڵەکانیان بکەم، جێگای ئاماژە پێکردنە بگار ئەنوەر لە وەرزی ٢٠١٣بۆ٢٠١٤ باشترین گۆڵپارێزی سەر ئاستی خولی پلە یەکەکانی کوردستان بووە لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ چەندین ئەنجامی باشی بەدەستھێناوە .

کارزان کانەبی
Top