یەکگرتنی یانەکانی ھەولێرو بروسک نافەرمییە

یەکگرتنی یانەکانی ھەولێرو بروسک نافەرمییە
یەکگرتنی یانەکانی ھەولێرو بروسک نافەرمییە
ھەرچەندە لە چەند رۆژی ڕابردوو ھەواڵی یەکگرتنی ھەردوو یانەکەی شاری ھەولێری پایتەختی کوردستان ھەولێرو بروسک بلاو کراوەتەوە ، بەڵام سەرجەم ئەم دەنگۆیانە نافەرمییە نەبۆتە فەرمی و لەسەر کاغەز کاری پێ نەکراوە و یانەکانیش تاکو ئێستا ھیچ ئامادەکارییەکیان نەکردووە بۆ ئەوەی ئەم یەکگرتنەش ببێتە واقیعی بەر لە دەست پێکردنەوەی خولەکان سەرجەم تیپەکان یەکبگرنەوە لە بارەی دەنگۆی یەکگرتنی ھەردوو یانەکەش مەحمود عەزیز جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشیی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوتی" تاکو ئێستا تەنیا قسەیە و قەسەی کۆتایمان لەسەر نەکردووە کە ئایا ئەم یەکگرتنە سوودمەند دەبێت یاخود زیانی دەبێت، سەرۆکی یانەکەمان پێشنیاری کردووە بۆ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی ھەولێر ئێمەش دواتر لە کۆبوونەوەکانی داھاتوو بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆمان دەخەینە روو تێکرایی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ، ئەگەریش رێکەوتووین لەسەر یەکگرتنەوە لەگەڵ یانەی بروسک ئەوا بەھەموو شتێک تێکەل دەبینەوە لە تیپەکانی جۆراوجۆری وەرزشی تاکو دەکاتە ھەموو ئەوانەی تایبەتن بە ھەردوو یانەکەوە ، ھەموو شتێکیش لایەنی خراپ و باشی ھەیە، ئێمە لایەنی باشی ئەوە یەکگرتنە وەردەگرین بۆ ئەوەی بتوانین لەم یەکگترنە زۆرترین سوود بە ھەموو لایەک بگەینن ، جگە لەوەش تاریق عەبدولرحمان سەرۆکی یانەی بروسک خزمەتێکی زۆری وەرزشی کردووە و خزمەتی ھەولێریشی کردووە کە کاتی خۆی یاریزانی ھەولێرو لە رووی ھونەریشەوە باشە ، بەڵام ئەوە قسە کۆی کۆتایی نییە لەسەر یەکگرتنی ھەردوو یانەکە چونکە دەبی کۆبوونەوەی و قسەی زیاتری لەسەر بکرێت یەکگرتنی تیپەکانیش پێویستی بە کاتە ھەر وا ئاسن نییە کەوا دوو یانەی گەورە یەکبگرن ھەر یەکگرتنێکیش بۆ خزمەت کردن بێت کارێکی باشە.
کارزان کانەبی
Top