WWE دهبابهكهی تۆپی پێی ده‌وێ
ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌ی ویمبڵدۆن، كه له‌به‌ر گه‌وره‌یی جه‌سته‌ی، به ده‌بابه ناسراوه، تیپه‌كه‌ی گه‌یانده خولی پله دووه‌كانی ئینگلته‌را (لیگ وه‌ن) و له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه گوتی "له رووی هونه‌رییه‌وه باش گه‌شه‌م كردووه، هه‌ر راهێنهرێگ منی ده‌وێ به له واتس ئاپه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات".
په‌یجی فه‌رمی WWE وه‌ڵامی هه‌واڵه‌كه‌ی دایه‌وه، كه تۆڕی ESPN بڵاویكرده‌وه، دروشمی ته‌له‌فۆنێكی بڵاوكرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بچێته ریزییهوه. واته یه‌كێتی جیهانی بۆ زۆرانبازی سه‌ربه‌ست په‌یامی ئه‌وه‌ی به ئهكینفینوا داوه كه تۆ بۆ زۆرانبازی ده‌ست ده‌ده‌ی نه‌ك تۆپی پێ.
بۆ به‌بیر هێنانه‌وه ئهكینفینوا زه‌به‌لاحترین یاریزانه له جیهاندا و كێشی زیاتر له 103 كیلۆگرامه، له هێڵی هێرشبردن یاری ده‌كات و ته‌مه‌نیشی 34 ساڵه.
م
