یۆرۆ چارەنووسی هۆدسۆن لەگەڵ ئینگلتەرا دیاریدەکات
گرێبەستی هۆدسۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دوای یۆرۆی 2016 کۆتایی دێت و ئەو راهێنەرە تەمەن 68 ساڵە پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کە دەیەوێ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تا دوای مۆندیالی 2018 بەردەوام بێت.
داک لێدوانی بۆ بی بی سی داوە و دەڵێ گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆ بەلای ئێمەوە دەستکەوتە.
ئەو بەرپرسە زیاتر گوتی ئەگەر باش یاری بکەین و بەهۆی بێبەختی بەرامبەر تیپێکی باش بدۆڕێین یان بە لێدانی یەکلاکەرەوە بکرێینە دەرەوە، ئەوکات گفتوگۆ لەسەر ئەو رووداوە دەکەین، بەڵام ئێمە بە هۆدسۆنمان گوتووە تا دوای یۆرۆی 2016 قسە لەسەر گرێبەستەکەی ناکەین.
داک ئاشکرایکرد ئامانجی سەرەکی ئینگلیزەکان لە داهاتوودا بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2022ی قەتەرە و گوتی ئەگەر یاریزانە کەم تەمەنەکان بەردەوام بن لەگەڵمان و هەندێک یاریزانی بە ئەزموونیش لەگەڵیاندا بن، پێموایە دەتوانین خەون بەو نازناوەوە ببینین.
داک ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە رۆیشتنی هۆدسۆندا لەوانەیە بیر لە راهێنەرێکی بیانی بکەنەوە.
م
