یەكێتی تۆپی پێی عێراق یانەی گارەی سزا دا

یەكێتی تۆپی پێی عێراق یانەی گارەی سزا دا
یەكێتی تۆپی پێی عێراق،ئەمرۆ یەكشەممە بەفەرمی بریاری لێژنەی رێككاری پەسند كرد، سەبارەت بە سزادانی یانەی گازی باكوور و سەركەوتنی یانەی برایەتی بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولەكە.
بریارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەمشێوەیە بو.
1- یانەی گازی باكوور بە ئەنجامی (3-0)گۆڵ بە دۆراو هەژمار دەكرێت بەرانبەر یانەی برایەتی.
2-سزادانی یاریزان (عودی شەهاب) بە بری (1.000.000) یەك ملیۆن دینار عێراقی و لەگەڵ ئاگاداری كۆتایی بە دووبارەنەكردنەوەی ئەم جۆرە كارانە.
3- راگرتنی یانەی گارە بۆ ماوەی یەك وەرز لە بەشداریكردن لە جامی عێراق لە وەرزی (2016-2017).
4- گەرانەوەی پارەی نارەازیی بۆ یانەی برایەتی.
بە پێی ئەندامێكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هۆكاری سزادانی یانەی گارە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە یانەی ناوبراو دوو نووسراوی ئاراستەی یانەی برایەتی و گازی باكوور كردووە، هەردوو نووسراوەكە بەشێوەیەك بووە و هەروەها كەمكردنەوەی سزای یاریزان (عودی شەهاب) لە راگرتن بۆ ماوەی یەك وەرز بۆ تەنیا سزای دارایی بۆ ئەوە دەگرێتەوە، كە نابراو سەردانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد و دانی بە هەڵەكەی خۆی دا بۆیە سزایەكەی كەمكرایەوە.
جێگەی باسە رۆژی سێشەممە كۆنگرەی هونەری بۆ خولی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق ئەنجامدرا.
رێبین رەمزی
Top