ئەو کاپتنەی رۆناڵدۆ دڵی شکاند هاتە دەنگ

ئەو کاپتنەی رۆناڵدۆ دڵی شکاند هاتە دەنگ
لە دوای فيکەی کۆتایی يارييەکەی پۆرتوگال و ئايسلەندا، کاپتنەکەی ئايسلەندا بەرەو رووی رۆناڵدۆ چوو بەمەبەستی وەرگرتنی درێسەکەی و هەڵگرتنی لەلای خۆی، بەڵام رۆناڵدۆ دڵی شکاند و پێی نەدا.



دوابەدوای ئەوەش راگەياندنەکان رەخەنەيەکی زۆريان ئاڕاستەی دۆن کرد و بەکەسێکی لەخۆباييان ناوبرد و باسيان لەوەکرد رۆناڵدۆ بەو کاپتنەی ئايسلەندای وتووە تۆ کێی تا درێسەکەی بداتێ.



لەلايەن خۆشيەوە ئەو ياريزانە ئايسلەندييە لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانيداراستی و دروستی قسەکانی نێوان خۆی و رۆناڵدۆی بڵاوکردەوەو وتی "راستە من پرسيارم لێکرد دەربارەی گۆڕينەوەی درێسەکانمان، بەڵام ئەو نەيوت تۆ کێی، بەڵکو وتی کێشە نييە لە ژووری خۆگۆڕين پێت دەدەم، بۆيە من ماندووی ئەم چيرۆکەم، هيچ شتێکی ديکەم بۆ وتن نييە و بۆياریی داهاتوو خۆم ئامادە دەکەم".



وتیشی: "من ویستم درێسەکەی بەدەست بێنم، چونکە هاندەرێکی سەرسەختی مانچستەر یونایتدم و ئەویش بۆ ئەو یانەیە یاریی کردووە".


م
Top