یۆفا پورتوگال و هەنگاریا و بەلجیکا ئاگادار دەکاتەوە
یۆفا پورتوگالی بەوە تۆمەتبارکردووە بەوەی ڕێگەی بە هاندەرانی داوە بچنە نێو یاریگاکەوە لە یارییەکە نەمسادا، هەنگاریاش بە توندوتیژ و بەلجیکاش بە تێگرتنی شتومەک بۆ نێو یاریگاکان تۆمەتباراکراون.
یاریگای فیلۆدرۆم لە مارسیا، دوێنێ شەممە پێکدادانی بەخۆوە بینی لە نێوان هاندەرانی هەنگاریا و پۆلیسی ئەو شارە پێش یارییەکەی ئایسلەندا کە بە ئەنجامی 1-1 بەکۆتا هات.
پێشتر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەڵبژاردەی ڕوسیای بەتوندی سزادابوو و هەڕەشەی ئەوەی کردبوو لە ئەگەر دوبارەکردنەوەی هەڵسوکەوتەکانیاندا لە یۆرۆ دوریان دەخەنەوە، هەروەها کرواتیا و تورکیاش لەسەر شەڕی نێوان هاندەرانیان سزادران.
هاوکات یەکێتی تۆپی پێی کرواتیا بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنی لە یۆفا کردبوو بەهۆی هەڵسوکەتی هاندەرانییەوە لە یارییەکەی چیکدا کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەڕێوەچوو و بەهۆی ئاگرباران کردنی یاریگاکەوە یارییەکە بۆ چەند خولەکێک ڕاگیرا.
م
