ئیسپانیا دوو ژماره‌ی پێوانه‌یی له جامی یۆرۆدا تۆمارده‌كات
ئیسپانیه‌كان جگه له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ركرد هاوكات بونه یه‌كه‌م تیپ كه له‌و كاته‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ستیپیكردوه بۆ 14 یاریی له‌سه‌ر یه‌ك شكست نه‌هێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له 12 پاڵه‌وانێتیدا به‌شداریی كردووه و توانی له نازناوی 2008 و 2012 به بێ شكست له پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ربچێت هه‌وره‌ها له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا دوو یاری ئه‌نجامداوه و سه‌ركه‌وتنی تۆماركردوه. یه‌كێكی دیكه له ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌كه‌ی ئیسپانیا ئه‌وه‌یه كه حه‌وته‌م یاریه له‌سه‌ریه‌ك كه گۆڵی لێ تۆمار نه‌كرێت. ئیسپانیا یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر كرواتیایه كه خاوه‌نی چوار خاڵه و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه هه‌رچه‌نده مۆدریچ یاری ناكات،به‌لام دوور نییه كرواتییهكان بتوانن كۆتایی به پاكهێشتنهوهی گۆڵی ئیسپانیه‌كان بده‌ن و سنورێك بۆ بردنه‌وه‌كانی هه‌ڵبژراده‌ی هه‌ڵگری نازناوه‌كه دابنێن.
م
