ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هیگواین ئاماده‌كردووه
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هێرشبه‌ره كه وه‌رزی رابردوو گۆڵكاری خولی ئیتاڵی بوو به تۆماركردنی 34 گۆڵ. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ماركا دیگۆ سیمۆنی سووره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی هێرشبه‌ره هاونیشتیمانییه‌كه‌ی كه مه‌رجی ئه‌نجامدانی بۆندی گرانبه‌های هه‌یه له ئیداه‌ری یانه‌كه به‌رامبه‌ر به مانه‌وه له ئه‌تڵه‌تیكۆ. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ بۆ به‌ده‌سهێنانی هیگواین له كاتێكدایه كه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی یاریزانه‌كه بریتیه له 94 ملیۆن یۆرۆ و ناپۆلیش هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌دات.
م
