ڕۆناڵدۆ دانی پێدانا
شەوی ڕابردوو لە گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2016 هەڵبژاردەی پورتوگال بەبێ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی نەمسا یەکسانبوو ئەمەش دووەم یارییە لەم پاڵەوانێتیە کە پورتوگال سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت.
لەو یارییەدا پورتوگال لە خولەکی 79دا لێدانی سزای بۆ دروستبوو، بەڵام ڕۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵ بکات و پورتوگال بکاتە خاوەن سێ خاڵی یارییەکە.
لەدوای یارییەکە کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی: "ئەمە یاریی تۆپی پێیە، چەند هەلێکمان بۆ دروست بوو بۆ ئەوەی گۆڵ بکەین بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، هەلێک و لێدانێکی سزام لەدەستدا نەمتوانی یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم".
ڕۆناڵدۆ وتیشی: "ئەوەی پورتوگالی خۆشبوێت دەزانێت کە ئەنجامە خراپەکان بەردەوام نابێت و ئەم دۆخە تێپەر دەبێت".
م
