پلیتی یاریی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا بە پارەیەکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پلیتی یاریی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا بە پارەیەکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
نرخی تکت بۆ یاریی حەوتەم لە فایناڵی خولی باسکەی ئەمریکا کە بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ئەنجام بدرێت، ژمارەیەکی پێوانەی دەشکێنێت.

هەردوو یانەی گۆلدن ستەیت واریۆرز و کلیڤلاند کاڤالێرز لەشەش یاریی ڕابردوودا یەکی سێ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و یەکلاکردنەوەی نازناوەکەیان بۆ یاریی حەوتەم دواخست کە بڕیارە شاری ئۆکلاند میوانداری بکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی AFP، تکتی ڕیزی پێشەوەی ئەو یارییە بەبڕی ٤٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار فرۆشراوە، بەوەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاندووە کە ٣٧ هەزار بووەو لە یاریی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٨ نێوان لۆس ئەنجلۆس لیکەرز و بۆستن سێلتیکدا فرۆشراوە.

ئەگەر یانەی کلیڤلاند کاڤالێرز سەرکەوتوو بێت لەو یارییەدا، ئەوا دەبێتە یەکەم یانە لە مێژووی ئەمریکادا لە ئەنجامی ٣-١ بگەڕێتەوەو سێ سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک بەدەست بێنێت و نازناوەکە ببات.




م
Top